لە شنگال شەش چەکداری داعش لە نزیک کارگەی چیمەنتۆ کەوتنە ناو بۆسەیەکی پێشمەرگەی کوردستان و سەرجەمیان رەوانەی دۆزەخ كراون
بەپێی زانیارییەکان، رۆژی سێشەممە 28.3.2017، شەش چەکداری داعش لە نزیک کارگەی چیمەنتۆی شنگال، کەوتنە ناو بۆسەیەکی هێزەکانی پێشمەرگە و پێنجیان کوژران و یەکێکیشیان خۆی تەقاندەوە.
یەکێک لە چەکدارەکان، کە کەوتبوونە ناو بۆسەی پێشمەرگەوە، خۆی تەقاندەوە و بەپێی زانیارییەکانیش، پێشمەرگە هیچ زیانێکی پێنەگەیشتووە.
باسنیوز
