سوێدییه‌ك شه‌ڕی پێشمه‌رگه‌ی نه‌كردووه، په‌كه‌كه زیندانی كرد
(تۆنی)ی 51 ساڵ، ساڵ و نیوێك له‌پاڵ هێزه‌كانی كوردییه‌كاندا شه‌ڕی داعشی كردووه، كه‌چی وه‌ك براكه‌ی به ڕۆژنامه سوێدییه‌كه‌ی راگه‌یاندووه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی (تۆنی) نه‌یویستووه شه‌ڕی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بكات، (YBSی سه‌ر به په‌كه‌كه) سزای زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پاندووه.
به‌گوێره‌ی زانیاریی ڕۆژنامه سوێدییه‌كه، (تۆنی) كۆتایی حه‌فته‌ی رابردوو تونیویه‌تی هه‌رچۆن بێ نامه‌یه‌ك بۆ براكه‌ی له سوێد ڕه‌وانه بكات، به‌ڵكه هاوكاری بكات له ده‌ربازكردنی له‌و دۆزه‌خه‌ی كه وه‌ك ئه‌و وێنای كردووه، په‌كه‌كه له ناوچه‌كه‌دا خوڵقاندوویه‌تی.
(تۆنی) بۆ براكه‌ی وه‌های نووسیوه ''سڵاو. ده‌خوازم هه‌مووتان و هه‌موو شتێك باش بێ. دۆخه‌كه لێره ئاڵۆزه. پێوه‌ندی بكه به ڕۆژنامه‌ی ئهفتونبلات'، پێیان ڕابهگهیهنه كه گرووپێك(مه‌به‌ستی په‌كه‌كه‌یه) ئه‌ویان زیندانی كردووه.''
براكه‌ی (تۆنی)یش وای به ڕۆژنامه‌كه راگه‌یاندووه، ''براكه‌م له ناوچه‌ی شنگال-باكووری عێراق-نزیك سنووری سووریا زیندانی كراوه. بواری ناده‌ن له‌و جێیه‌ی لێیه‌تی بجووڵێته‌وه و به‌شداریی له هیچ شه‌ڕێكدا بكات.''
براكه‌ی (تۆنی) گوتووشیه‌تی، په‌كه‌كه نایه‌وێ براكه‌ی ئازاد بكه‌ن، چونكه ترسیان له‌وه‌یه حهقیققتی ئه‌وان (په‌كه‌كه) بۆ مێدیاكان ئاشكرا بكات.
(تۆنی) خه‌ڵكی ناوچه‌یه‌كی ڕۆژئاوای سوێده و هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی مه‌شقی سه‌ربازییه، ساڵ و نیوێك پێشتر هاتووه‌ته عێراق و له‌پاڵ زۆرێك له هێزه كوردییه‌كان دژ به داعش جه‌نگاوه، دواجار لای هێزه‌كه‌ی په‌كه‌كه له شنگال گیرساوه‌ته‌وه. براكه‌ی وا ده‌ڵێ.
ڕۆژنامه سوێدییه‌كه هه‌رچۆن بێ پێوه‌ندی به (تۆنی)ه‌وه كردووه، بۆیانی ڕوون كردووه‌ته‌وه كه دۆخه‌كه به‌م دواییه به‌ره‌و خراپی چووه.
(تۆنی) بۆ ڕۆژنامه سوێدییه‌كه ڕوونی كردووه‌ته‌وه ''دۆخه‌كه لێره زۆر سه‌خته. من له‌پاڵ كورددا له زۆر شوێنی عێراق دژ به توندڕۆكان جه‌نگاوم، كه‌چی ئێستاكه ئه‌و گرووپه‌كه دژ به من وه‌ستاونه‌ته‌وه.''
ئه‌و گوتوویه‌تی ''ئه‌وانه‌ی كه ئێستاكه زیندانییان كردووم، چه‌ته‌ن، ئه‌وانه‌ن كه كۆنترۆڵ ناكرێن.''
له‌م مانگی ئازاره‌دا، له كاتێكدا كه هێزێكی پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژئاوا(كه هێزێكی یاسایی و مه‌شقپێكراوی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه) له به‌جێگه‌یاندنی ئهركیاندا بوون، له لایه‌ن هێزێكی په‌كه‌كه‌وه(كه به هێزێكی تیرۆریست له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ورووپاوه ناسێندراون)، په‌لامار دران، له ئاكامدا كوژراو و بریندار هه‌بوون.
kdp-
