عەبادی: بەم زووانە داعش تێکدەشکێنین

عەبادی: بەم زووانە داعش تێکدەشکێنین
سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، لە چەند هەفتەی داهاتوودا چەکدارانی داعش بە تەواوی تێکدەشکێنن.

لە دیمانەیەکدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمریکایی، (حەیدەر عەبادی)ی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنی لێدان و تێکشکاندنی داعش خێراتر بووە و لە چەند هەفتەی داهاتوودا هێزەکانی عێراق سەرکەوتن بەسەر چەکدارانی داعشدا بەدەست دێنن.

بە گوتەی (عەبادی)، پێشتر پرۆسەی دەرکردنی داعش بە لەسەرەخۆیی بەڕێوە دەچوو، بەڵام لەئێستادا خیراییەکی زیاتری پێدراوە. ئەوەشی گوتووە کە عێراق پێویستی بە هاوکاریی هێزەکانی ئەمریکایە لە ڕووی ڕاهێنان و پشتیوانیی لۆجستی و ئاڵوگۆڕی زانیاریی سەربازی.

سەرۆکوەزیرانی عێراق هەروەها بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری بە ئەولەوییەتی کاری حکوومەتەکەی دانا و ڕایگەیاند، تا لەناوچوونی تیرۆر، ئەم پرۆسەیە لەلایەن حکوومەتەوە بایه‌خی تایبەتی پێدەدرێت.
kdp-
Top