محسن سەعدون: واژوومان کۆکردووەتەوە بۆ ئەوەى مووچە پێشمەرگە لە بەغدا بەدەست بهێنین

محسن سەعدون: واژوومان کۆکردووەتەوە بۆ ئەوەى مووچە پێشمەرگە لە بەغدا بەدەست بهێنین
سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق وتی، به‌هۆی ناكۆكی لایه‌نه‌ كوردییه‌كان نه‌توانراوه‌ موچه‌ و بوودجه‌ی پێشمه‌رگه‌ به‌ده‌ستبێت، وتیشی، ئێمە بەکەمتر لە مافى خۆشمان رازى بووین بەڵام بەغدا هەر قبووڵى نەبوو مووچە و بوودجەى هەرێم بنێرێت.

سەرۆکى لێژنەى یاسایی لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق، محسن سەعدون لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانى لە نووسینگەى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق لە پارێزگاى دهۆک بۆ دەزگاکانى راگەیاندن گوتى، زیاتر لە ١٥٠ واژوومان کۆکردووەتەوە بۆ ئەوەى مووچە و بوودجەى پێشمەرگە لە بەغدا بەدەستبهێنین، بەڵام بەهۆى ناکۆکى لایەنە کوردییەکان نەمانتوانى لە کارەکانمان سەرکەوتوو بین، بۆیە ئێستاش داوا لە لایەنە کوردییەکانى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق دەکەین یەکڕێزى نێوماڵى کورد بپارێزن و کێشە و ململانێکانى ناوخۆى نەگوازینەوە بۆ بەغدا، ئێمە بەکەمتر لە مافى خۆشمان رازى بووین بەڵام بەغدا هەر قبووڵى نەبوو مووچە و بوودجەى هەرێم بنێرێت.

گوتیشى، سەرۆکوەزیرانى عێراق، حەیدەر عەبادى لە کۆى ٥٩ ماددە لە یاساى بوودجە بۆ ساڵى ٢٠١٧ تانەى لە ٢٣ ماددە داوە، ئێمەیش ئەوەمان لا قبووڵ نییە، بەڕاستى تا ئێستا ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق و حکوومەتى عێراق هیچ بڕیارێکیان نەداوە لە بەرژەوەندى هاووڵاتییانى هەرێمى کوردستان و هێزەکانى پێشمەرگە بێت، هەر جارێک لیستى پارتى لە بەشدارى دانیشتن و دەنگى لەسەر پڕۆژە یاساکانى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق نەدابێت، لە پێناو بەرژەوەندى هاووڵاتییانى هەرێمى کوردستان بووە.
payamner -
Top