مۆڵەتی بێ‌موچه لەچاو ساڵانی رابردوودا رووی لە بەرزبونەوە کردووە

مۆڵەتی بێ‌موچه لەچاو ساڵانی رابردوودا رووی لە بەرزبونەوە کردووە
قەیرانی دارایی و بوونی کاریگەری ماددی بەسەر فەرمانبەرانەوە وایکردووە کە ژمارەیەک فەرمانبەر دەست لەکار بکێشنەوە و بەدوای کاری تردا بگەڕێن.



دەزگای گشتی کاروباری مین یەکێک لەو دامودەزگایانەی حکومەتی ھەرێمی کوردستانە کە ژمارەیەک فەرمانبەر کۆتاییان بە گرێبەستەکانیاندا ھێناوە یاخود مۆڵەتی بێ موچەیان وەرگرتووە .



"محمد ئەحمەد" سەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مین ڕایگەیاند: "لە ساڵی٢٠١٦ ئەو کارمەندانەی گرێبەستەکانیان ھەڵوەشاوەتەوە زیاتر بووە لە ٦٨کارمەند، ئەوەش بەشێکی بۆ قەیرانی دارایی و گەڕانی ئەو کارمەندانە بەدوای کارێکی تردا کە لە رووی ماددیەوە ژیانیان مسۆگەرتر بکات ھەروەھا ئەو لیژنە چاکسازیەی کە دامانناوە لە دەزگا، دەرکەوتووە کە ئەو کارمەندانەی کە کارێکی ئەوتۆیان نەبووە گرێبەستەکانیان بۆ نوێ نەکراوەتەوە یاخود گواستراوەتەوە بۆ ئەو شوێنەی کە دەزگا پێویستی پێ بووە، ھەروەھا رێژەی مۆڵەتی بێ‌موچە لە دەزگای گشتی کاروباری مین لەچاو ساڵانی رابردووە رووی لە بەرزبونەوە کردووە بۆ ٣٦فەرمانبەر، بەردەوامیش کارمەند داوای مۆلەت دەکەن و بەدوای سەرچاوەی بژێوی تردا دەگەڕێن کە ژیانیان مسۆگەرتر بکات، زیاترلە ٣کارمەندیش دەستیان لەکارکێشاوەتەوە و نەیانویستووە لە کارەکەیان بەردەوام بن."



لەبارەی ئەوانەی کە مۆڵەت دراون بەھۆی نەخۆشی و دایکایەتی و بەخێوکردنی کەسانی پلە یەک. ناوبراو گوتی: "سەرجەم ئەوانەی نەخۆشی درێژخایەنیان ھەیە یاخود ئەو کارمەندانەی لە ئەرکدا بەھۆی مین و تەقەمەنی لە نەخۆشخانەکان خەوێندراون بریتین لە ٦کارمەند کە ھەموو ئەوانەی لە سەرەوە باسمان کرد دەگرێتەوە. لەلایەن دەزگاوە مۆڵەت دروان ئەوەش بەپێی رێنماییەکانی دەزگا و حکومەتی ھەرێمی کوردستان مامەڵەمان لەگەڵدا کردوون."



دەزگای گشتی کاروباری مین دامەزراوەیەکی حکومەتی ھەرێمی کوردستانە سەربە ئەنجومەنی وەزیران، بەپێی یاسای ژمارە١٠ لە ساڵی٢٠٠٧ بە فەرمی دامەزراوە و لە ئێستادا ٦بەرێوەبەرایەتی گشتی لە دەزگا ھەیە، ٤بەرێوەبەرایەتی گشتی لە پارێزگاکانی ھەولێر، سلێمانی، دھوک و ئیدارەی گەرمیان ھەیە، بەھۆی فراوانی رووبەری پیسبوو بە مین و تەقەمەنی لە سنوری پارێزگای ھەڵەبجە لە ھەوڵی کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتیەکی ترە لە سەنتەری شاری ھەڵەبجە.

payamner -
Top