مەترانیەی ئەرمەنی ئەرسۆزۆکس سوپاسی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەکات

مەترانیەی ئەرمەنی ئەرسۆزۆکس سوپاسی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەکات
لە بەرامبەر ئەو کارە مرۆیی و خێرخوازیانەی کە دەزگای خێرخوازیی بارزانی ئەنجامی دەدات بۆ بەهاناوەچوونی ئاوارەکانی عێراق و بەتایبەتی ئاوارەکانی تائیفەی ئەرمەنی ئەرسۆزۆکس، مەترانیەی ئەرمەنی ئه‌رسۆزۆکس لە عێراق سوپاسنامەیەکی فەرمی ئاڕاستەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەکات.

لە میانەی سەردانێکی فەرمی نوێنەرانی کەنیسەی هەولێری ئەرمەنی ئەرسۆزۆکسی بۆ ئۆفیسی سەرەکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و چاوپێکەوتنیان بە سەرۆکی دەزگاکە، موسا ئەحمەد، سوپاسنامەیەکی فەرمیان پێشکەشی دەزگاکە کرد.

سەردانەکە ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ٢٧/٣/٢٠١٧ ئەنجامدراو نوێنەرانی کەنیسەی ئەرسۆزۆکسی ئەرمەنی لە هەولێر کە پێکهاتبوون لە بەڕێز (هاکوب سیمۆنیان) سەرۆکی لیژنەی کارگێڕیی لقی هەولێر و بەڕێز (هراند فارتانیان) سکرتێری لیژنەکە سوپاس و پێزانینی خۆیان دەربڕی بۆ ئەو کارە خێرخوازیانەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ئەنجامیان دەدات بۆ هاوکاریکردنی ئاوارەکانی تائیفەی ئەرمەنی ئەرسۆزۆکسی لە عێراق کە پەنایان هێناوە بۆ هەرێمی کوردستان.

له‌به‌رامبه‌ردا موسا ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی، وێڕای به‌خێرهاتنی میوانان، تیشكی خسته‌ سه‌ر كارو چالاكییه‌ به‌رفراوان و به‌رده‌وامه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌ كه‌مپی ئاواره‌و په‌نابه‌ران و ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپه‌كان جێبه‌جێی ده‌كات و تیشكی خسته‌ سه‌ر خێزانه‌ ئاواره‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌واو رایگه‌یاند: رۆژانه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ خێزانی ئاواره‌ی ئه‌و پارێزگایه‌ روو له‌ كه‌مپه‌كان ده‌كه‌ن و له‌لایه‌ن تیمه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانییه‌وه‌ پێشوازییان لێده‌كرێت و خواردن و پێداویستیان بۆ دابین ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، بۆ به‌ناهاوه‌چوونی زیاتری ئاواره‌كان، پێویسته‌ رێكخراوه‌ جیهانییه‌ كۆمه‌كبه‌خشه‌كان و وڵاتانی هاریكاربه‌خش بێنه‌ سه‌ر خه‌ت بۆ هاوكاریكردنی زیاتریان.

payamner -
Top