عەبادی: بەشەدەرمانی هەرێم چارە کراوە و کێشەی پارەی جووتیارانیش چارە دەکەین

 عەبادی: بەشەدەرمانی هەرێم چارە کراوە و کێشەی پارەی جووتیارانیش چارە دەکەین
سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیێنێت، لە كۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆكوەزیراندا، داواكاریی كوردیان گەیاندووەتە حكوومەت. دەشڵێ، لەجیاتی ئەوەی چوار فڕاكسیۆنە كوردییەكە بایكۆتی دانیشتنەكە بكەن، پێویست بوو پێشتر دەنگ بە پڕۆژەیاسای بوودجە نەدەن، بۆیە ئەوەی كردیان لە خەمخۆری نەبووە و بۆ موزایەدە بوو.



شەوی رابروو نزیكەی سێ سەعات فڕاكسیۆنەكان جگە لە چوار فڕاكسیۆنی كوردی، لەگەڵ سەرۆكوەزیران كۆ بوونەوە.

لەوبارەوە (د. عەرەفات كەرەم) بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "لەو كۆبوونەوەیەدا باس لە چەند تەوەرێك كرا، لەوانە سەردانی بۆ ئەمەریكا كە گرینگ بوو و نوێنەری سەرۆكی ھەرێمیش بەشدار بوو لەو سەردانە و، باسی شەڕی مووسڵ و ئەو كارەساتەی ڕووی داوە كرا لەگەڵ پەیوەندیی نێوان حكوومەت و پەرلەماندا، بۆیە كۆبوونەوەكە زۆر گرینگ و سەركەوتوو بوو."



سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی دەڵێت، لەو کۆبوونەوەیەد باسی لە ھەماھەنگیی نێوان ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق كردووە و خواستویەتی كە ئەو ھەماھەنگییە ببێتە سیاسییش، ئەو گوتی "بە تەنیا لەگەڵ سەرۆكوەزیراندا کۆ بوومەوە و باسم لە بەشەدەرمانی هەرێم كرد، ئەویش باسی لەوە كرد ئەمە لە وەزارەتی دارایی ھەڵەیەك ڕووی داوە و چارە كراوە، هەروەها بۆ پارەی جووتیارانیش باسی لەوە كرد كە ئەویش چارە دەكەن."



(کەرەم) زیاتر لەبارەی گفتوگۆی نێوان خۆیان و سەرۆکوەزیران دوا و دەڵێ: "سەرۆكوەزیران باسی لەوە كرد كە ھەوڵی پێكھێنانی ھاوپەیمانەتییەك دەدەن لە داھاتوودا كە لە تائیفییەت، مەزھەبییەت و ئایدۆلۆژییەت گەورەتر بێت، نەخاسمە لەگەڵ ھەرێمی كوردستانیشدا ئەو كارە دەكەن، بۆیە من وا تێگەییشتم لە ھەڵبژاردنی داھاتوودا (حەیدەرعەبادی) بەشداری دەكات و ھاوپەیمانەتییەكی فراوان دروست دەكات."



























KDP

Top