ئیسرائیل هێرش ده‌کاته سه‌ر سووریا
ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌کانی مرۆڤ، که نووسینگه‌که‌ی له به‌ریتانیایه، ڕایگه‌یاندووه، بارگرژیی نێوان ئیسرائیل و سووریا په‌ره‌ی سه‌ندووه و ئیسرائیل سنووره‌کانی سووریای بۆردومان کردووه و له هێرشێکی فڕۆکه ئیسرائیلییەکاندا بۆ سه‌ر سنوور ئۆتۆمۆبێلێک به‌رکه‌تووه و بەهۆیەوە که‌سێک گیانی لەدەست داوە.
واشنتۆن پۆستیش، که هه‌واڵنامه‌ی ئه‌لمه‌یادینی کردووه به سه‌رچاوه، ده‌ڵێت، که‌سێک کوژراوه ناوی (یاسر حوسێن ئه‌لسه‌یید)ه و ئه‌ندامی گرووپێکی میلیشیایه، که سه‌ر به ڕژێمی سووریایه و له به‌رزایییه‌کانی جۆلان بنکه‌یان داناوە و چالاکییان هه‌یه.
دوو ڕۆژ پێشتر، هێزه‌کانی سووریا بە مووشه‌کی زه‌وی بۆ ئاسمان هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر فڕۆکه‌یه‌کی ئیسرائیلی، که بۆردومانی سووریای کردووه و، به‌پێی سه‌رچاوه‌کانی ئیسرائیل، ئه‌و هێرشه‌ی فڕۆکه‌که‌یان بۆ سه‌ر که‌شتییه‌ک بووه، که چه‌کی بۆ گرووپه چه‌کداره‌کان له لوبنان هه‌ڵگرتووه.
KDP
