وۆرکشۆپی پێشخستنی ستراتیژیەتی فێرکردنی منداڵی پێشوەختە دەستی پێ کرد

 وۆرکشۆپی پێشخستنی ستراتیژیەتی فێرکردنی منداڵی پێشوەختە دەستی پێ کرد
ئەمڕۆ دووشەممە، وۆرکشۆپی ‌(پێشخستنی ستراتیژیەتی فێرکردن لە قۆناغی پێشوەختەی منداڵ لە ھەرێمی کوردستان)، کە لە لایەن وەزارەتی پەروەردە، بانکی نێودەوڵەتی و بە ھاوبەشی وەزارەتەکانی تەندروستی، کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، خوێندنی باڵا، ئاژانسی ڕوانگە و خانەوادەی منداڵان، بەڕێوەچوو.

ئەم وۆرکشۆپە درێژەپێدەر و دیاریکردنی دوا ئەنجامی دوو وۆرکشۆپی دیکەیە کە یەکەمیان لە ئایاری 2016 و دووەمیان لە شوباتی 2017، ئەنجام دران و بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت و تیایدا کار لەسەر ڕەشنووسی ستراتیژیەتی فێرکردن لە قۆناغی پێشوەختەی منداڵ باخچەی منداڵان، لە ھەرێمی کوردستان دەکرێت، کە پێشتر و لە کۆنگرەی پەروەردەیی لە کۆریای باشوور و بە ئامادەبوونی وەزیری پەروەردە وەک یەکێک لە خاڵ و بڕیارەکانی کۆنگرەکە پەسەند کرابوو.

وەزارەتی پەروەردە بە ھاوکاری بانکی نێودەوڵەتی و ھاوبەشەکانی ھێنایە ھەرێمی کوردستان، تا وەک پلانی درێژخایەن کە بۆ ماوەی پانزە ساڵە واتە لە 2014 تا 2030 لە جیھاندا کاری لەسەر دەکرێت.

د. پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردەی ھەرێمی کوردستان، لە میانی وۆرکشۆپەکەدا، ڕای گەیاند: "ئێمە بە جددی کار لەسەر ئەم پڕۆژانە دەکەین کە لە بەرژەوەندی منداڵاندایە تا نەوەی داھاتوومان نەوەیەکی ھۆشیارتر و پڕ زانیاریتر بێت، ھەڵبەت ئەمەش لە ژینگەیەکی تەندروستدا دەکرێت و ئەم ستراتیژییە کاریگەری گەورەی دەبێت لەسەر ھەردوو بابەتی ژینگەیی و ھۆشیاری".












باسنيوز
Top