پەکەکە هێزی زیاتر بۆ گوشارخستنە سەر خەڵکی شارەکانی ڕۆژئاوای کوردستان کۆدەکاتەوە
سەعید عومەر، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتیی کوردستان -سووریا ڕایگەیاند: "پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بەشێک لە هێزەکەی کێشاوەتەوە بۆ شارەکانی ڕۆژئاوای کوردستان و کشانەوەی ئەو هێزەش پەیوەندی بە داخستنی بارەگاکانی ئەنەکەسە و دەستگیرکردنی کادیرانی ئەنەکەسە و دەنگی ناڕەزایی جەماوەرەوە هەیە لە شارەکانی ڕۆژئاوای کوردستان".
ئەوەشی خستەڕوو، "سەرجەم بارەگاکانی ئەنەکەسە ئێستا پڕ کراون لە هێزی چەکداری کە کەسانی بیانین و گومان دەکرێت لە بەرەکانی جەنگ لەلایەن پەکەکەوە بۆ ناو شارەکان هێنرابنەوە”.
پاش ئەو شەڕەی لە کۆمەڵگەی خانەسۆر لە سنووری شاری شنگال دژ بە پێشمەرگە هەڵیگیرساند، پەکەکە بە شێوەیەکی توند کەوتە گیانی ئەو هاووڵاتییانەی ڕۆژئاوای کوردستان کە سیاسەتەکانی پەکەکە قەبوڵ ناکەن.
باسنیوز
