ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی داوای دابینكردنی یەكەی نیشتەجێبوون بۆ هاووڵاتییان دەکات

 ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی داوای دابینكردنی یەكەی نیشتەجێبوون بۆ هاووڵاتییان دەکات
سەرۆكی لێژنەی شارەوانی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕای دەگەیەنێت، پێویستە پەرلەمانی كوردستان کارا بكرێتەوە و یاساكان توندوتۆڵ بكرێنەوە، هەروەها داوای دابینكردنی یەكەی نیشتەجێبوونمان بۆ هاووڵاتییان كردووە.

محەمەد یوسف، سەرۆكی لێژنەی شارەوانی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند: "ڕاپۆرتێكمان لەسەر زیادەڕەوییەكان بە شێوەیەكی گشتیی لە هەرێمی كوردستان ئامادە كردووە و ئاراستەی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیمان كردووە، تا ئەویش بۆ سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی بەرز بكاتەوە، لە ڕاپۆرتەكەدا داوامان كردووە كە یەكەی نیشتەجێبوون بۆ هاووڵاتییان كردووە".

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی گوتیشی: "ناوەڕۆكی ڕاپۆرتەكەی لێژنەی شارەوانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ ڕێگریكردنە لە زیادەڕەوییەكان بۆ سەر موڵك و ماڵی گشتی، هەروەها داوای كاراكردنەوەی پەرلەمانمان كردووە، چونكە ئەو یاسایانەی ئێستا هەن بۆ پاراستنی موڵك و ماڵی گشتی توندوتۆڵ نین، بۆیە پێویستە هەموار بكرێنەوە، لەوانەش یاسای بەرەنگاربوونەوەی زیادەڕویی و توندكردنی سزاكان، هەروەها هەمواركردنەوەی یاسای ژمارە 3ی ساڵی 2009 و هەمواركردنەوەی یاسای ژمارە 6ی ساڵی 1996ی ئەنجومەنی شارەوانییەكان."

ئەوەشی خستەڕوو، "هەر لەو چوارچێوەیەشدا داوای دابەشكردنی یەكەی نیشتەجێبوونمان بۆ هاووڵاتییان بە شێوەیەی كارگێڕی و مۆدێرن كە دادپەروەری هەبێت كردووە، هەروەها ئەوانەی كە تا ئێستا خانوویان نییە، پێویستە زەویان پێ بدرێت، یان یەكەی نیشتە جێبوونیان بۆ دابین بكرێت."














باسنیوز
Top