سێ دەروازەی سنووری لە نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا دەکرێنەوە

 سێ دەروازەی سنووری لە نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا دەکرێنەوە
سێ دەروازەی سنووری لە نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا دەکرێنەوە، بڕیارە یەکێک لە گفتوگۆکانی هەولێر و بەغداش لەسەر کرنەوەی هێڵی شەمەنەفەری هەولێر و بەسرە بێت.
سێ دەروازەی سنووری لە نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیادا دەکرێنەوە و ماجید عوسمان، سەرۆکی لێژنەی بازرگانی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند: "کاتی خۆی سینان چەلەبی وەزیری بازرگانیی عێراق بوو کۆنگرەیەکیان لە بەغدا ڕێک خست و داوایان کرد هەندێک دەروازەی سنووریی دیکە لە نێوان هەرێمی کوردستان بکرێتەوە."
لە بەشێکی دیکەی لێداوانەکەیدا گوتی " بڕیار بوو تورکیا دەروازەی ئیبراهیم خەلیل فراوان بکات و بەشێکی لەسەر بوودجەی کوردستان بێت و بەشێکیشی لەسەر بوودجەی تورکیا بێت، بۆیە ئێستا دەست دەکرێت بە جێبەجێکردنی ئەو پرۆژەیە کە خۆی لە سێ دەروازەدا دەبینێتەوە ئەوانیش دەروازەی (شیناڤا) و یەکێکى دیکەیش پردێک دەبێت کە لە نزیک دەروازەى سنوورى ئیبراهیم خەلیل دروست دەکرێت و دەروازەى سێیەمیش تا ئێستا ناوەکەى بەتەواوى یەکلایی نەبووەتەوە، هاوکات داواش کرا کە پرۆژەی هێڵی شەمەنەفەر لە نێوان هەولێر و بەسرەدا بکرێتەوە."

گوتیشی: "لەبەر دۆخی دارایی و داعش ناتوانرێت ئێستا پرۆژەی هێلی شەمەنەفەر بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە".

سەرۆکی لێژنەی بازرگانی لە پەرلەمانی کوردستانلە دریژەدا ئەوەشی ئاشکرا کرد: "بە بەرزکردنەوەى رێژەى ئاڵوگۆڕى بارزگانى، پیشەسازى، گەشتیارى و کەرتەکانى دیکەى گشتى و تایبەت لە بەرنامەى تورکیا و هەرێمى کوردستان دان جگە لە هەردوو دەروازەى سنووریى ئیبراهیم خەلیل و دەروازەى سەرزێڕ، سێ دەروازەى دیکەى سنوورى لە سنوورى پارێزگاى دهۆک بکەنەوە و بەمەش هەم رێژەى بازرگانى نێوان هەردوولادا بەرز دەکاتەوە و هەمیش پەیوەندییە ئابورییەکانى نێوان هەردوولا بەهێزتر دەبێت و کۆبوونەوەکانیش بەردەوامن و لەسەر ئەو پرسە لێکتێگەیشتنێکى باشیش لە نێوان هەردوولا هەیە".












باسنیوز
Top