پێشمەرگە خەڵاتی جیهانیی وەرگرت
هەموو ساڵێک سێ ریزبەندی یەکەمی بوارەکانی فۆتۆگرافی بەشەکانی (هەواڵ، وەرزش، سروشت و ژینگە) خەڵاتیان بەسەردا دابەش دەکرێت کە ئەمساڵ بە بەشداریی ٢٥ هەزار فۆتۆگرافەر لە ١٧ وڵاتی جیهانەوە، ٢٢ فۆتۆگرافەر خەڵاتی بردنەوەیان بەسەردا دابەش کرا.
پێشبرکێکەی ئەمساڵ کۆمپانیای فڕۆکەوانی تورکیش ئێرلاین و تیکا (سەرۆکایەتی ئاژانسی هەماهەنگی و هاریکاریی تورکی) سپۆنسەرییان دەکرد و لەلایەن داوەرانەوە لە ١٩-٢٢ی ئەم مانگە لە "کەپادۆکیا" دیاری کران.
لە پێشبرکێکەی ئەمساڵدا وێنەیەکی فۆتۆگرافەری فەرەنسی، فەدەریک لافارج بەناوی (هەڵاتن لە داعش) کە لە هەرێمی کوردستان گرتبووی، لەلایەن داوەرانی پێشبرکێکەوە وەک وێنەی ساڵ هەڵبژێردرا. لە وێنەکەدا چەند پێشمەرگەیە رێگەیان بۆ خەڵکی سڤیل کردووەتەوە و رێگەیان بۆ دەکەنەوە بۆ ئەوەی لەدەست چەکدارانی رێکخراوی وندڕەوی داعش رزگارییان بێت.
باسنيوز
