سێشهممه بڕیارهكهی پارێزگاری كهركوك پهسهند دهكرێت، توركمانهكان ناڕازین
بریارە رۆژى سێشەمە ئەنجومەنى پارێزگاى كەركوک پێشنیارەكەى پارێزگار سەبارەت بەهەڵكردنى ئاڵاى كوردستان لەسەر فەرمانگە حكومییەكان پەسەند بكات.
كامەران كەركوكى ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى كەركوک رایگەیاند، رۆژى سێشەمە پێشنیارەكەى پارێزگار لە نێو ئەنجومەندا پەسەند دەكەین، بۆیە لایەنە توركمانیەكان بە ئیعازى توركیا دەیانەوێت كێشە دروست بكەن.
كەركوكى ئاماژەى بەوەشكرد ڕەنگە هەندێک خوێندكار و بەرێوەبەرى توركمان خۆپیشاندان بكەن، بەڵام ئەو جۆرە هەوڵانە لەبڕیارەكەیان پاشگەزیان ناكاتەوە.
لاى خۆشیەوە یوسف تەیب كارگێڕى مەڵبەندى كەركوكى یەكێتى ڕایگەیاند، بەرەى توركمانى لەناو كەركوكدا جەماوەرى نییە و تواناى جوڵاندنى شەقامى توركمانى نییە، بۆیە ڕەنگە لەگەڵ هەندێک لایەنى شۆڤێنیدا لەپەرلەمانى عێراق كار بۆ سەندنەوەى متمانە لەپارێزگارى كەركوک بكەن كە لەمەشدا شكستدەهێنن.
كوتلەى برایەتى كەركوک لیستى هێز و لایەنە كوردیەكانە، خاوەنى زۆربەى كورسیەكانى ئەنجومەنى پارێزگاى كەركوكە ، بۆیە لەحاڵەتى خستنەدەنگدانى پێشنیارەكەى پارێزگاى كەركوكدا دەتوانن بەزۆرینەى دەنگ پەسەندى بكەن
payamner-
