هه‌نارده‌و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له كێڵگه‌كانی باشوری عیراق و كه‌ركوك كه‌میكردووه
به‌پێی وته‌ی دوو سه‌رچاوه‌ی كه‌رتی وزه‌ی عیراق بۆ رۆیته‌رز، هه‌نارده‌ی نه‌وتی عیراق له‌م مانگه‌دا تێكڕا بریتی بووه له 3.163 ملیۆن به‌رمیل له‌رۆژێكدا، سه‌رچاوه‌كان ئاشكراشیان كردووه كه‌له‌م مانگه‌دا به‌رهه‌مهێنانی كێڵگه‌كانی باكوور، به نزیكه‌ی 30 بۆ 40 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌رۆژێكدا له‌چاو به‌رهه‌مهێنانی مانگی شوباتی ڕابردوودا كه‌مكراوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له كۆمپانیای نه‌وتی باكوور كه سه‌رپه‌رشتی به‌شێك له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك ده‌كات به‌خه‌ندانی راگه‌یاند "ئه‌و بڕه كه كه‌مكراوه‌ته‌وه، له‌چوارچێوه‌ی رێكه‌وتنه‌كه‌ی عیراقه له‌گه‌ڵ ئۆپیك."
وتیشی "جاران رۆژانه 130-140 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌رۆژێكدا هه‌نارده‌ئه‌كرا به‌ڵام ئێستا 30-40 هه‌زار به‌رمیلی كه‌مكراوه‌ته‌وه و ئه‌و بڕه‌ی كه‌مكراوه‌ته‌وه ئه‌ڕوات بۆ كه‌ڵه‌ك".
سه‌رچاوه‌كه ئاشكراشیكرد، ئه‌و 40 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته‌ی كه‌مكراوه‌ته‌وه هی كۆمپانیای نه‌وتی باكووره، به‌ڵام له‌كاتی هه‌نارده‌كردندا نه‌وتی كێڵگه‌كانی هه‌رێم و ئه‌و پاڵاوگانه‌ی له‌ژێر كۆنترۆڵی هه‌رێمدایه له كه‌ركوك هه‌مووی تێكه‌ڵ ده‌بن.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كان، به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاوی كێڵگه‌كانی باشووری عیراق له‌م مانگه‌دا زیاتر له 210 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت رۆژانه كه‌مكراوه‌ته‌وه، كه ئه‌و بره زۆرتره له پابه‌ندبوونی عیراق به‌پێی رێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ ئۆپیكدا.
ڕونیشیان كردۆته‌وه به‌هۆی كاری نۆژه‌نكردنه‌وه له كێڵگه‌ی ڕومێله، كه گه‌وره‌ترین كێڵگه‌ی نه‌وتی عیراقه، ئێستا به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و كێڵگه‌یه نزیكه‌ی 70 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌رۆژێكدا كه‌میكردووه بۆ 1.380 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له‌رۆژێكدا.
جه‌بار لوعه‌یبی، وه‌زیری نه‌وتی عیراق، دوێنێ له وڵاتی كوێته‌وه ڕایگه‌یاند عیراق به ته‌واوی پابه‌ندی رێكه‌وتنه‌كه‌ی بووه له‌گه‌ڵ ئۆپیكدا.
به‌پێی رێكه‌وتنه‌كه، 14 وڵاته‌كه‌ی ئه‌ندامی رێكخراوی ئۆپیك 1.2 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه كه‌م ده‌كه‌نه‌وه‌و به‌وه‌ش كۆی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی رۆژانه‌ی نه‌وتی ئه‌و وڵاتانه كه‌مده‌بێته‌وه بۆ 32.5 ملیۆن به‌رمیل.
رێكه‌وتنه‌كه‌ی وڵاتانی ئۆپیك و ده‌ره‌وه‌ی ئۆپیك ،كه بریتین له 11 وڵات، رۆژانه ملیۆنێك و 800 هه‌زار به‌رمیل هه‌نارده‌ی رۆژانه كه‌مده‌كاته‌وه، به جۆرێك ده‌ره‌وه‌ی ئۆپیك 600 هه‌زار به‌رمیل رۆژانه هه‌نارده كه‌مده‌كه‌نه‌وه‌و وڵاتانی ئۆپیكیش ملیۆنێك و 200 هه‌زار كه‌مده‌كه‌نه‌وه.
رۆیته‌رز به‌پێی به‌دواداچوون بۆ داتاكانی هه‌نارده‌كردنی خۆی و سه‌رچاوه‌یه‌كی كه‌رتی نه‌وت بڵاویكردووه‌ته‌وه، هه‌تا رۆژی 14ی ئه‌م مانگه هه‌نارده‌كردن له كێڵگه‌كانی باشووری عیراقه‌وه تێكڕا بریتی بووه له 3.25 ملیۆن به‌رمیل له رۆژێكدا، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه مانگی شوباتی ڕابردوو هه‌نارده‌كردنی باشوور بریتی بووه له3.27 ملیۆن به‌رمیل له رۆژێكدا.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه ناله‌باری كه‌ش و هه‌وا كاریگه‌ریی دروست كردووه بۆسه‌ر هه‌نارده‌ی رۆژانه‌ی نه‌وتی عیراق.
عیراق كه دووه‌مین گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنی ئه‌ندامی رێكخراوی وڵاتانی به‌رهه‌مهێنی نه‌وت (ئۆپیك) ه له‌ژێر فشاردا بو بۆئه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی خۆی كه‌مبكاته‌وه وه‌كو به‌شێك له رێكه‌وتنێكی جیهانی له‌مانگی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی ڕابردوودا بۆ سنورداركردنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاو به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی كه‌ڵه‌كه‌بوونی نه‌وت له‌بازاڕه جیهانییه‌كان و دواتر به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی.
به‌پێی رێكه‌وتنه‌كه عێراق ڕازیبووه به كه‌مكردنه‌وه‌ی 200 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه.
xandan -
