شه‌ڕڤانان رۆژهه‌ڵاتی ره‌قه-یان رزگاركرد
فه‌رمانده‌ییه‌كه له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند، له‌چوارچێوه‌ی قۆناغی سێیه‌می ئۆپه‌راسۆنه‌كه‌دا له‌میحوه‌ری بیرهه‌بای رۆژهه‌ڵاتی شاری ره‌قه توانیویانه رووبه‌ری 540 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه له ناویاندا شارۆچكه‌ی كه‌رامه‌ی ستراتیژی رزگاربكه‌ن، هه‌روه‌ها له میحوه‌ری ئه‌بو خه‌شه‌ب 1100 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه رزگار بكه‌ن.
ئه‌و روبه‌ره به ده‌یان گوند‌و كێڵگه له خۆده‌گرێت و به هه‌زاران هاوڵاتی مه‌ده‌نی رزگاركراون.
فه‌رمانده‌ی ژوری ئۆپه‌راسیونی فورات ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، به‌كۆتاییهاتنی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له‌و میحوه‌ره هێزه‌كانیان به‌هاوكاری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی رزگاركردنی رۆژهه‌ڵاتی شاری ره‌قه‌ی ته‌واو كردووه و به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و ناوچه رزگاركراونه راده‌ستی ئه‌نجومه‌نی مه‌ده‌نی و ئاسایشی ناوخۆیی شاری ره‌قه ده‌كه‌ن.
به‌پێی ئاماره‌كانی فه‌رمانده‌ی ژۆری ئۆپه‌راسیونی فورات، له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا 272 تیرۆریستی داعش كوژراوه‌و ته‌رمی 67 یان له‌ژێر ده‌ستی هێزه‌كانی سوریایی دیموكراتدایه و 14 شه‌ڕڤانی هێزه‌كانی سوریایی دیموكرات گیانیان له ده‌ستداوه.
هه‌روه‌ها 12 ئۆتومبێلی بۆمبرێژكراو ته‌قینراونه‌ته‌وه‌و پێنج ئۆتومبێلی سه‌ربازی و چوار ماتۆڕسكیل و دوو چه‌كی كاتیۆشا و ئۆتومبێلێكی دوشكه هه‌ڵگری داعش تێكشكێنراون و ژماره‌یه‌كی زۆر چه‌ك و ته‌قه‌منی ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
xandan -
