رۆژئاوای ره‌قه؛ شه‌ڕڤانان چوونه ناو فرۆكه‌خانه‌ی ته‌بقه
هه‌ینی رابردوو شه‌ڕڤانان له پێشڕه‌وییان گه‌یشتنه به‌نداوه‌كه‌و ئه‌و به‌شه‌یان كۆنتڕۆڵكرد كه بۆ ئاودانی كشتوكاڵی به‌كاردێت.
لەمانگی تشرینی دووەمەوە ئۆپەراسیۆنی گەمارۆدانی رەققە لەلایەن هێزەكانی سوریای دیموكرات كەلەلایەن ئەمریكاوە پشتیوانیان لێدەكرێت دەستیپێكردووەو تائێستا له سێ قۆناغی شه‌ڕه‌كه‌دا شه‌ڕڤانان رووبه‌رێكی فراوانیان له ده‌ورووبه‌ری ره‌قه كۆنتڕۆڵكردووه‌و گه‌مارۆیانداوه.
پارێزگای ره‌ققه ده‌كه‌وێته باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا له‌سه‌ر ئاوی فورات‌و 160 كیلۆمه‌تر له‌رۆژئاوای شاری حه‌له‌ب دووره، ژماره‌ی دانیشتوانی به‌پێی سه‌رژمێری فه‌رمیی له‌ساڵی 2008دا 191 هه‌زارو 784 كه‌س بووه‌و دوای ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی ناوخۆی سوریا‌و داگیركردنی ئه‌وشاره له‌لایه‌ن داعشه‌وه، خه‌ڵكێكی زۆری شاره‌كه كۆچیان كردووه.
له‌ساڵی 2013دا ره‌ققه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریاوه كۆنتڕۆڵ كرا‌و له‌مانگی (كانونی دووه‌م/1)ی 2014وه كه‌وته ژێر ده‌ستی رێكخراوی تیرۆریستی داعش.
گرنگی ره‌ققه ئه‌وه‌یه، له‌سه‌ر رێگای بازرگانی نێوان شاره گه‌وره‌كانی سوریایه‌و ده‌كه‌وێته نێوان شاری حه‌له‌ب كه به‌پایته‌ختی پیشه‌سازی ئه‌و وڵاته داده‌نرێت، هه‌روه‌ها پارێزگای حه‌سه‌كه‌ی رۆژئاوای كوردستان‌و هه‌روه‌ها شاره‌كانی سوریا‌و شاری موسڵ‌و به‌غداد، پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
گه‌وره‌ترین به‌نداوی سوریا له پارێزگای ره‌ققه‌یه كه له‌شاری ته‌بقه له‌سه‌ر ئاوی فورات دروستكراوه‌و كاره‌بای هه‌موو سوریا دابین ده‌كات، حكومه‌تی سوریا له‌رابردودا چه‌ندین پڕۆژه‌ی گه‌وره‌ی ئاوه‌دانی‌و كشتوكاڵی له‌و پارێزگایه ئه‌نجامداوه، ناوچه‌كه ده‌وڵه‌مه‌ندیشه به نه‌وت‌و گاز.
هه‌روه‌ها ره‌ققه بۆ داعش ده‌روازه‌یه‌كی سه‌ره‌كییه بۆ ده‌ره‌وه‌ی سوریا، چونكه سنوری پارێزگاكه ده‌گاته سنوری وڵاتی توركیا.
xandan -
