فاینانشڵ تایمز: ڕەوشی بودجەی حكومەتی هەرێم بەشێوەیەكی مەزن باشبووە

فاینانشڵ تایمز: ڕەوشی بودجەی حكومەتی هەرێم بەشێوەیەكی مەزن باشبووە
بەوتەی پسپۆڕان ئێستا ڕەوشی بودجەی حكومەتی هەرێمی كوردستان "بەشێوەیەكی مەزن" باشبووە و دەتوانێت شایستە داراییەكانی كۆمپانیا نەوتییە بیانییەكان بدات، ئەوەش بەپێی راپۆرتێكی رۆژنامەی فاینانشڵ تایمزی بەریتانی.

رۆژنامەكە ئەمڕۆ ڕاپۆرتێكی لەبارەی كێشەكانی كەرتی نەوتی هەرێمەوە بڵاوكردەوەو ئاماژەیكردووە بەوتەی پسپۆڕان كە دەڵێن ئێستا ڕەوشی بودجەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە "شێوەیەكی مەزن باشبووە"، لەبەرئەوەی هەولێر سوودوەردەگرێت لە بەرزبونەوەی نرخەكانی نەوتی خاو.


بەپێی راپۆرتەكە "چاكسازییە ئابوورییەكانی حكومەتی هەرێم و كۆنتڕۆڵكردنەوەی هێزەكانی عیراق و هێزی پێشمەرگەی كوردستان، چەكدارانی داعشیان لەو ناوچانە دەركردووە كە سەردەمێك لەعیراق كۆنترۆڵی كردبوو".

میكایل نایتس، لێكۆڵەر لە پەیمانگای واشنتۆن، رایگەیاندووە"بەمدواییانە نرخەكانی نەوت گەیشتووەتە ئاستێك بەجۆرێك كوردەكان دەتوانن شایستە داراییەكانی كۆمپانیا نەوتییە نێودەوڵەتییەكان خەرجبكەن بەبێ ئەوەی زیان بە خۆیان بگەیەنن."

ئەوەش روونكراوەتەوە، كۆمپانیا بیانییەكانی نەوت كەلە هەرێمی كوردستان كاردەكەن، هیوادارن دوای كێشە سیاسی و داراییەكان، سوود لە بەرزبونەوەی نرخەكانی نەوتی خاو وەربگرن.

جەختیشیكردۆتەوە، دوای ئەوەی پێنج ساڵ لەمەوبەر تۆنی هەیوارد، بەرێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای بی پی بەریتانی هەرێمی كوردستانی بە "یەكێك لە دوا خاكە مەزنەكانی پیشەسازی نەوت و غاز" وەسفكرد، ئێستا وێنەكە زۆرجیاوازە و پێشبینییەكانی كۆمپانیا نەوتییەكان بەوشێوەیە دەرنەچوون.

ئەلستانتۆن، شرۆڤەكار لە كۆمپانیای RBC لەوبارەیەوە دەڵێت "كاتێ خەڵك سەرەتا هاتنە ناوچەكە، نرخەكانی نەوت بەرزبوو، خەڵك ویستیان هەبوو هەندێك ریزك بكەن ئەگەر قازانجێكی زیاتر هەبوایە، دواتر شتەكان لە خراپەوە بۆ خراپترین ڕۆیشت لەسەر ئەرزی واقع، و هەروەها نرخەكانی نەوتی خاو دابەزین، و حكومەتی هەرێم نەیتوانی پارەی كۆمپانیا نەوتییەكان بدات."
xandan -
Top