یەپەگە: بەهۆی بۆردومانی تورکیا چوار شەڕڤان-مان شەهیدبوون
سەنتەری ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل ئەمڕۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا ناسنامەی چوار شەڕڤانی ئاشکراکرد کە بەهۆی بۆردومانی سوپای تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی عەفرین شەهیدبوون، ئەوەش بەپێی ئاژانسی هاوار نیوز.
لە راگەیەندراوەکەدا یەپەگە باس لەوە دەکات، لەسەرەتای شۆڕشی رۆژئاوا تائێستا "تورکیا هێرش دەکاتە سەر ناوچە سنورییەکانی رۆژئاوا‌و باکوری سوریا‌و بەهاوەن و چەکی ئۆبیس و چەکی قورس ناوچە سنورییەکانی نیشتەجێبوون و پێگەکانی هێزەکانی یەپەگە و یەپەژە بۆردومان دەکەن کە بەرگریی لەناوچەکانی رۆژئاوا دەکەن."
لەبەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا یەکینەکانی پاراستنی گەل ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن لە رۆژی 23ی ئاداری 2017 سوپای تورکیا بۆردومانی ناوچەکانی جندریس و بلبلە و جەبەل کر و گوندەکانی دیکەی نزیکی سنوریان بۆردمان کردوەو تۆپهاوێژی هاوەن و ئۆبیسیان بەکارهێناوە.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، "بەهۆی بەردەوامی بۆردومانەکانەوە یەپەگەو یەپەژە وەڵامی هێرشەکانیان دایەوە لەچوارچێوەی مافی بەرگرییکردندا، لەو چوارچێوەیەشدا چوار شەڕڤان شەهید بوون".
سوپای توركیا رۆژانی چوارشه‌ممه‌و پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردووش چه‌ند جارێك بۆردومانی ناوچه‌كانی كانتۆنی عه‌فرین كرد له رۆژئاوای كوردستان و به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ره‌مه‌كی گوندی نسریه ی سه‌ر به ناحیه‌ی جندرێسه‌ی بۆردومانكرد.
به‌پێی ئامارێك كه هاوار نیوز بڵاویكردووه‌ته‌وه له‌دوو ڕۆژی بۆردومانه‌كه‌دا سوپای توركیا به زیاتر له 300گوله تۆپ گونده‌كانی كانتۆنی عه‌فرینی بۆردومانكردووه‌و زیانی زۆر گه‌یشتووه‌به ماڵ‌و خانووی هاوڵاتیان و چوار كه‌سی مه‌ده‌نی بریندار بوون.
بۆردومانی سوپای توركیا له عه‌فرین
رێدور خه‌لیل وته‌بێژی فه‌رمی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو ڕایگه‌یاندبوو تۆپخانه‌كانی سوپای توركیا ده‌ستیان به‌بۆردومانی گونده‌كانی سنوور كردووه له ناوچه‌ی عه‌فرین.
رێدور خه‌لیل به‌ئاژانسی ڕۆیته‌رزی وتبوو" له‌كاتژمێر 08:00ی به‌یانی بۆردومانی سوپای توركیا ده‌ستیپێكردووه‌و به‌رده‌وامه و هه‌ر وڵامدانه‌وه‌یه‌كی هێزه‌كانی یه‌په‌گه له‌و ناوچه‌یه له چوارچێوه‌ی مافی خۆپاراستندایه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردبوو، له‌ئه‌نجامی بۆردومانه‌كاندا 10هاوڵاتی مه‌ده‌نی بریندار بوون.
له‌لایه‌كی تره‌وه سه‌رۆكایه‌تی كانتونی عه‌فرین له به‌یاننامه‌یه‌كدا به توندی هێرشی سوپای توركیای ئیدانه‌كردو ڕایگه‌یاندبوو، مافی به‌رگری ره‌وایان هه‌یه‌و خاوه‌نی هێزی سه‌ربازین، به‌ڵام به‌رده‌وام هه‌وڵده‌ده‌ن له رێگای ئاشتییانه‌وه كێشه‌كان چاره‌سه‌ربكه‌ن و له‌وه زیاتر ناتوانن پشوودرێژبن به‌رامبه‌ر توركیا.
سه‌رۆكایه‌تی كانتونی عه‌فرین هه‌روه‌ها داوای له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیش كردبوو فشاربخه‌نه سه‌ر حكومه‌تی ئاكه‌په بۆ راگرتنی بۆردومانی ناوچه‌كانی عه‌فرین.
xandan -
