عارف ڕوشدی: ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه ده‌یكات ده‌ستێكه بۆ نانه‌وه‌ی فیتنه و دووبه‌ره‌كی
عارف ڕۆشدی، ڕاوێژكاری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، ڕایگه‌یاند: "ده‌بێت په‌كه‌كه ده‌ستبه‌رداری ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ئێستای بێت و واز له خراپه‌كاری بهێنێت، ناكرێت له‌هه‌ر شوێنێك بوو بیكاته موڵكی خۆی كه ئێستا وای كردووه، سه‌دان گوندی باشووری كوردستانی داگیر كردووه، ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه خۆ به حزبێكی كوردی ده‌زانێت، پێویسته ده‌ست له‌و كاره خراپانه به‌ر بدات، شوێن و خه‌باتی ئه‌وان باشووری كوردستان نییه ئه‌وان ده‌بێت بچنه‌وه باكووری كوردستان و له‌وێ خه‌بات بكه‌ن".
ئه‌و ڕاوێژكاره‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "په‌كه‌كه له شه‌نگال و مه‌خموور و ناوچه‌كانی دیكه بوه‌ته سه‌ر ئێشه، ده‌بێت له شنگال و خانه‌سۆر و ناوچه‌كانی دیكه‌ی باشووری كوردستان بكشێته‌وه و بچێته‌وه ئه‌و شوێنه‌ی لێی هاتووه، ئه‌گه‌رنا سه‌ر ئێشه‌و گرفت دروست ده‌كات، ئێمه له مه‌كته‌بی سیاسی پارتیش ئه‌وه‌مان ڕاگه‌یاندووه كه خه‌باتی په‌كه‌كه ئێره نییه".
عارف ڕوشدی،وتیشی: "له‌و عه‌قڵیه‌ته‌ی په‌كه‌كه تێناگه‌ین كه له خاكی هه‌رێمی كوردستان، ده‌یه‌وێت ڕێگری له پێشمه‌رگه بكات و بێته ناوشاره‌وه و چالاكی بكات، له كاتێكدا هه‌رچی باره‌گای ئه‌نه‌كه‌سه، له ڕۆژئاوای كوردستان سوتێنراو و داخراون، بۆیه ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یكه‌ن ده‌ستێكه بۆ ئه‌وه‌ی له ڕێگای ئه‌وانه‌وه فیتنه‌وه و دووبه‌ره‌كی دروست بكه‌ن".
باس‌نیوز
