ئه‌نجومه‌نی شنگال: په‌كه‌كه بۆ مه‌رامی سیاسیان نایانه‌وێت ئارامی بۆ شنگال بگه‌ڕێته‌وه
وه‌یس نایف، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شنگال، ڕایگه‌یاند: "ئێزدییه‌كانی ناو په‌كه‌كه واز ده‌هێنن ده‌یانه‌وێت له‌و ناوچه‌یه، په‌كه‌كه هیچ بیانووێكی به‌ده‌سته‌وه نه‌مێنێت، بۆیه له دوێنێوه ٢٦٨ چه‌كداری په‌كه‌كه خۆیان ڕاده‌ستی پێشمه‌رگه كردوه‌ته‌وه و ئه‌مڕۆ ژماره‌كه گه‌یشتوه‌ته ٣ سه‌د كه‌س، چاوه‌ڕوانین سه‌رجه‌م ئه‌و ئێزدیانه‌ی چوونه‌ته په‌كه‌كه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناو هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان".
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شنگال، ئه‌وه‌شی ڕوون كرده‌وه: "په‌كه‌كه، ده‌یه‌وێت به چاوسووكردنه‌وه و هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌و ئێزدیانه، وایان لێ بكات ڕیزه‌كانیان به‌جێ نه‌هێڵن، به‌ڵام ئاماری وازهێنانی ئێزدیه‌كان له‌ناو په‌كه‌كه زۆر بووه و خۆشیان ناتوانن ڕێگری له‌و ژماره زۆره بگرن".
ئاشكراشی كرد: "په‌كه‌كه نایه‌وێت ئارامی بۆ شنگال بگه‌ڕێته‌وه، چونكه مه‌رامێكی سیاسی ترسناكی هه‌یه".
باس‌نیوز
