پەرلەمانتارێك: گۆڕانكاری لە پاشەكەوتی مووچەی یەكەی پاسەوانیدا دەكرێت
نازم هەركی، ئەندامی لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش لە پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند: "گۆڕانكاری لە پاشەكەوتی مووچەی یەكەی پاسەوانیدا دەكرێت، بەڵام پێم وانییە مووچەكانیان هاوتای مووچەی هێزە ئەمنییەكانی لێ بكرێت".
ئەوەشی خستەڕوو، "پێشتر لێژنەیەك لە وەزارەتی ناوخۆ پێكهێنرابوو بۆ ئیشكردن لەسەر پاشەكەوتی مووچەی یەكەی پاسەوانی، چونكە ماوەیەكی زۆرە لە بەرەكانی شەڕ دان بۆ ئەوەی گۆڕانكاری لە پاشەكەوتی مووچەكانیاندا بكرێت، ئەوەش دراوەتە ئەنجومەنی وەزیران."
ئەو پەرلەمانتارە لە درێژەدا گوتیشی "گۆڕانكاری لە پاشەكەوتی مووچەی یەكەی پاسەوانی لەگەڵ ئەو گۆڕانكارییانەدا دەبێت، كە بەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستاندا دێت، تا ئێستاش دیار نییە چەند لە پاشەكەوتی مووچەی یەكەی پاسەوانی كەم دەكرێتەوە".
باسنیوز
