ئەنجومەنی ناوەندیی یەکێتی نەخشەڕێگەکەی پەسەند کرد

 ئەنجومەنی ناوەندیی یەکێتی نەخشەڕێگەکەی پەسەند کرد
نەخشەڕێگاکەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکانی ھەرێمی کوردستان لە لایەن ئەنجومەنی ناوەندیی یەکێتییەوە پەسەند کرا.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، لەتیف نێروەیی، گوتەبێژی ئەنجومەنی ناوەندیی یەکێتی ڕای گەیاند، بە زۆرینەی دەنگ و سەرەڕای هەندێک تێبینی، نەخشەڕێگەکەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتییان پەسەند کردووە. ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لە کۆی 84 ئەندامی ئەنجومەنەکە، 4 ئەندام لە دژی نەخشەڕێگەکە بوون و 3 ئەندامی دیکەش دەنگیان لەسەر نەخشەڕێگەکە نەداوە.
هەر لەمبارەیەوە، بەختیار شاوەیس، ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندیی یەکێتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی حزبەکەی ڕاگەیاندووە کە لە ئایندەیەکی نزیکدا پاشکۆی نەخشەڕێگەکە بڵاو دەکرێتەوە.












باسنيوز
Top