بەڤیدیۆ.. چەکدارانی ئێزدی ریزەکانی پەکەکە بەجێ دەهێڵن
دوای هێرشکردنە سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە خانەسۆر لە سنووری شنگال لەلایەن پەکەکەوە تاوەکو ئێستا سەدان چەکداری سەر بە پەکەکە ریزەکانی ئەو حزبەیان بەجێ هێشتووە.
ئەو چەکدارانە، کە هاووڵاتیی کوردی ئێزدین، فۆرمی بوون بە پێشمەرگە پڕ دەکەنەوە و دەگەڕێنەوە باوەشی جڤاتی رۆحانیی ئێزدییان، کە داوای لە پەکەکە کردبوو باشووری کوردستان بەجێ بهێڵێت و بگەڕێتەوە ”ئەو شوێنانەی لێیەوە هاتوون“.
رۆژی هەینی 3.3.2017، چەکدارانی پەکەکە لە ناوچەی خانەسۆر لە نزیک شارەدێی سنوونێ، هێرشیان کردە سەر هێزێکی پشمەرگە و شەڕ دروست بوو.
دوای رزگارکردنەوەی شاری شنگال لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانەوە، کە لە ئۆپەراسیۆنێکدا بە سەرپەرشتیی راستەوخۆی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رزگار کرایەوە، چەکدارانی سەر بە پەکەکە لە سنووری شارەکە جێگیر بوون.
باسنيوز
