سەبارەت بە ئاڵای كوردستان 80 ڕێكخراو ده‌چنه به‌رده‌م نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان
(سیروان گه‌ردی)، یه‌كێك له ڕێكخه‌ره‌كانی گردبوونه‌وه‌كه ڕاگه‌یاند، سه‌عات ٣ و نیوی سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه، له‌به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وەیه‌كگرتووه‌كان له هه‌ولێر گردبوونه‌وه‌یه‌ك ساز ده‌كه‌ن.
سه‌باره‌ت به ئامانجی گربوونه‌وه‌كه‌یان، (سیروان گه‌ردی) گوتی: ''بۆ پشتگیری له بڕیاری هه‌ڵكردنی ئاڵای پیرۆزی كوردستان له كه‌ركووك و ڕاگەیاندنی نیگه‌رانیی خۆمان سەبارەت بە به‌یاننامه‌كەی نه‌ته‌وەیه‌كگرتووه‌كان، كه هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستانی به پێشلكردنی سەروەریی عێراق داناوە، لەبەردەم بارەگای نەتەوەیەكگرتووه‌كان له هه‌ولێر گردبوونه‌وەیه‌كی ناڕه‌زایی ڕێك دەخەین.''
(گه‌ردی) ڕوونی كرده‌وه، ئه‌وان زیاتر له 80 ڕێكخراوی مه‌ده‌نی و ناحكوومین و یاداشتی ناڕه‌زاییی خۆیان له‌وباریه‌وه ده‌ده‌ن بە به‌رپرسانی یوئێن لە هەولێر.
دوای ئه‌وه‌ی له كه‌ركووك بڕیار درا، ئاڵای كوردستان هه‌ڵبكرێت، به‌رپرسێكی نه‌ته‌وەیه‌كگرتووه‌كان له عێراق نیگه‌رانیی خۆی له بڕیاره‌كه ده‌بڕی.
kdp-
