پرۆسه‌ی رزگاركردنی موسڵ نه‌وه‌ستاوه‌

پرۆسه‌ی رزگاركردنی موسڵ نه‌وه‌ستاوه‌
دوای ئه‌وه‌ی هه‌واڵی وه‌ستانی شه‌ڕی رزگاركردنی موسڵ بڵاو بووه‌ووه‌، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ فه‌رمانده‌یی پرۆسه‌ هاوبه‌شه‌كان ره‌تی كرده‌وه‌ پرۆسه‌ی رزگاركردنی شاری موسڵ له‌ده‌ست تیرۆرستانی داعش وه‌ستا بێت.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌و فه‌رمانده‌ییه‌ ده‌ڵێت، ئێمه‌ ره‌تی ده‌كه‌ینه‌وه‌ پرۆسه‌كان وه‌ستابێت و جه‌خت له‌وه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ ناوچه‌ی "ره‌جم حه‌دید" له‌شه‌ڕدان.

له‌چه‌ند كاتژمێری رابردوو، چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ك له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك باسیان له‌وه‌ستانی پرۆسه‌كانی رزگاركردنی شه‌ڕی موسڵ كرد.
payamner -
Top