هەکاری؛ لە هەندێک شوێن چوار مەتر بەفر کەڵەکە بووە

هەکاری؛ لە هەندێک شوێن چوار مەتر بەفر کەڵەکە بووە
تیمەکانی فەرمانگەی تایبەتی پارێزگای هەکاری رێگای ناوچەی سەربازی سونگو تەپە و کوێستانی هاشبەتیان لە قەزای شەمزینان پاککردەوە کە چەند مەترێک بەفریان لێ کەڵەکە ببوو.

تیمەکان بەردەوامن لە پاککردنەوەی رێگای گوند، ئاوایی و کوێستانەکان لە بەفری کەڵەکەبوو، به‌پێی ئاژانسی‌ ئه‌نادۆڵی‌ توركی‌.

لەم میانەیەدا تیمەکان بە هەوڵ و کۆششی زۆر وێڕای کەشوهەوای سارد و هەڵکردنی توندەبا توانیان رێگای ناوچەی سەربازی سونگو تەپە و کوێستانی هاشبەتی لە بەفر پاک بکەنەوە کە لە هەندێک شوێندا چوار مەتر بەفریان لێ کەڵەکە ببوو.

xandan -
Top