لەیەکەم رۆژی نەورۆزەوە تا ئه‌مڕۆ ژەمە خۆراک بۆ ئاوارەکان دابین کراوە

لەیەکەم رۆژی نەورۆزەوە تا ئه‌مڕۆ ژەمە خۆراک بۆ ئاوارەکان دابین کراوە
لەیەکەم رۆژی نەورۆزەوە هەتا ئەمڕۆ رێکەوتی ٢٥ی ئاداری ٢٠١٧ لە کەمپی حەسەنشام ٨ هەزار ژەمە خواردنی گەرم بۆ ئاوارەکان دابین کراوە، کە بەشێکی بەرچاوی ئاوارەکان تازە روویان لە کەمپەکان کردووە.



دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە رێگەی پرۆژەی خواردنی گەرمەوە، هەوڵیداوە هاریکاری ئەو ئاوارانە بێت کە نوێن لە کەمپەکاندا، هەروەها خواردنی گەرم بۆ ئەو ئاوارانە دابین دەکرێت کە توانای ئامادەکردنی بەشەخۆراکی خۆیانیان نیە.



لە رووی خۆراکییەوە بێجگە لە پرۆژەی خۆراکی گەرم دەزگای خێرخوازیی بارزانی ٩٨٨ چالاکی و هاوکاریی ئاوارە و پەنابەرانی کردووە کە تێیدا زیاتر لە پێنج ملیۆن کەس لە هاوکارییەکان سوودمەند بوون.
payamner -
Top