"پەکەکە هەڕەشە لە حزبەکانی ناو ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا دەکات"

پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) هەڕەشە لەو حزبانە دەکات کە لەناو ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە) دان و ئەندامێکی سەرکردایەتیی ئەو ئەنجومەنەش دەڵێت: "هەڕەشەکان زۆرن و مەترسیدارترینیان دەرکردنیانە لە رۆژئاوای کوردستان".

خالید عەلی، ئەندامی سەرکردایەتیی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە)، ڕایگەیاند: "پەکەکە ماوەی سێ ڕۆژە بە شێوەی جۆراوجۆر لە ڕۆژئاوای کوردستان هەڕەشە لە حزبەکانی ناو ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە)دەکات و بەشێک لە هەڕەشەکان بریتین لە هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەت و بەشێکیش دەستگیرکردنی ئەندامانیانە و مەترسیدارترینیان هەڕەشەی دەرکرنی ئەندامانی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردستانە لە ڕۆژئاوا و فشارخستنە سەریان بۆ ئەوەی ڕۆژئاوای کوردستان بەجێ بهێڵن."

خالید عەلی، گوتیشی: "پەکەکە فشارێکی زۆر لە سەر پەیەدە دەکات بۆ ئەوەی سەرجەم ئۆفیس و بارەگای ئەنەکەسە دوای داخستنیان، بیانکات بە موڵکی خۆیان، یان بە یاسا رێگا نەدات هیچکەس موڵک، یان ماڵ یان دووکان بداتە ئەنەکەسە".

ئەوەشی خستەڕوو، "پەکەکە لەڕێگەی چەکەوە فشاری بۆ کادیرانی ئەنەکەسە هێناوە."











باسنیوز
Top