ئێران.. لە ساڵێکدا 138 کورد لەسێدارە دراون

 ئێران.. لە ساڵێکدا 138 کورد لەسێدارە دراون
بەپێی ئاماری ماڵپەڕێکی تایبەت بە مافی مرۆڤ لە ساڵی ڕابردوودای هەتاویدا (21ی مارسی 2016 هەتا 21ی مارسی 2017) 138 هاووڵاتیی کورد لە زیندانەکانی ئێران لەلایەن دەزگای دادوەریی ئەو وڵاتەوە لەسێدارە دراون.

ئەم ئامار و داتایانە بە پشتبەستن بە ناوەندی ئاماری ماڵپەڕی مافی مرۆڤی (هەنگاو) بڵاو کراونەتەوە کە بە وردی ئاماژەی بە وردەکاریی ئەو حوکمانە کردووە.

ــ لەو 138 کەسە یەکێکیان ژن و ئەوانی دیکەش پیاو بوون.

ــ لە سێدارەدانی دوو بەندکراو سیاسی لە بۆکان و کرماشان.

ــ 90 کەس لەو بەندکراوانە بە تۆمەتی مادەی هۆشبەر لەسێدارە دراون.

ــ 22 کەس لەو بەدنکراوانە، چالاکی مەزهەبی بوون.

ــ 17 کەس لەو بەندکراوانە بە تۆمەتی کوشتی بە ئەنقەست و دەستدرێژیی سێکسی لەسێدارە دراون.

ــ 7 کەس لەو بەندکراوانە لە پێش چاوی گشتیی خەڵکەوە حوکمەکەیان جێ‌بەجێ کراوە.

ــ زیاترین حاڵەت لە گرتووخانەی ورمێ بوو کە 55 حاڵەت تۆمار کراوە.

ــ لە گرتووخانەکانی کەرەج و سەڵماس بە ڕیز 25 و 6 هاووڵاتیی کورد لەسێدارە دراون.

ــ 48 کەس لەو بەندکراوانە خەڵکی ورمێ بوون.

ــ 24 کەس لەو بەدنرکاوانە خەڵکی سنە بوون.

ــ شارەکانی سەقز و سەردەشت هەرکام بە 6 ئیعدام، پاش سنە و ورمێ زیاترین ڕێژەیان بەر کەوتووە.

ناو و نازناوی تەواوی ئەو بەندکراوە کوردانە لەگەڵ تۆمەت، ڕێکەوتی لەسێدارەدران و شاری زێدیان، هەروەها شوێنی جێبەجێکرانی حوکمەکەیان کە لەلایەن ماڵپەڕی (هەنگاو) بڵاو
کراوەتەوە، بەم چەشنەیە.



باسنيوز
Top