وەزارەتی دارایی ئاگادارییەک لەبارەی سیستەمی بایۆمەتریی مووچە بڵاو دەکاتەوە

وەزارەتی دارایی ئاگادارییەک لەبارەی سیستەمی بایۆمەتریی مووچە بڵاو دەکاتەوە
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی سیستەمی بایۆمەتریی مووچە، ئاگادارییەک بڵاو دەکاتەوە.



بەپێی ئەو ئاگاداری نامەیە کە ئەمڕۆ شەممە 25\3\2017 بڵاو کراوەتەوە ، تێیدا هاتووە: ”ئاگاداری ئەو خانەنشینانە دەکەینەوە کە تاکو ئێستا خۆیان لە سیستەمی بایۆمەتری تۆمار نەکردووە، لە بەر ھەر ھۆکارێک بێت، پێویستە لە بەرواری 26\3\2017 تا 4\4\2017، سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی خانەنشینی بکەن، بە مەبەستی وەرگرتنی فۆرمی (بایۆمەتری)ی تایبەت بە مووچەکانیان و خۆ تۆمارکردن لە سیستەمی (بایۆمەتری)“.



وەزارەتەکە داواشی لە خانەنشینان کردووە کە لەکاتی چوونیان بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکە، ناسنامەی باری شارستانییان (فسفۆر)ی بێت، یاخود کارتی نیشتمانییان ھەبێت.




باسنيوز
Top