دواكەوتنی چوونی شاندی ھەرێم بۆ بەغدا پەیوەندی بە دۆخی سیاسییەوە ھەیە

دواكەوتنی چوونی شاندی ھەرێم بۆ بەغدا پەیوەندی بە دۆخی سیاسییەوە ھەیە
ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، دواكەوتنی پێكھێنانی شاندی ھەرێم و نەچوونی شاندەكە بۆ بەغدا پەیوەندی بە بارودۆخی سیاسییەوە ھەیە.

سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکیتی نیشتمانی کوردستان لەبارەی دواکەوتنی پێکھێنانی شاندی ھەرێمی کوردستانی بۆ سەردانی بەغدا و یەکلاکردنەوەی کێشەکانی نێوان ھەردوولا بە کوردستان24 راگەیاند، دواکەوتنی ئەو سەردانە پەیوەندی بە دۆخی سیاسییەوە ھەیە، چونکە کاتێک بڕیار لە پێکھێنانی ئەو شاندە درا پەیوەندی سیاسی نێوان ھەرێم و بەغدا جۆرێک لە لێكدابڕانی بەخۆیەوە بینیبوو.

گوتیشی: "ئێستا شاندی ھاوبەشی عێراق و کوردستان لە زۆربەی کۆبوونەوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتیەکاندا پێکەوە بەشدارن، بەڵام بۆ یەکلاکردنەوەی ماددەی دەستووری و پرسی ماف و ئیمتیازاتی پێشمەرگە و مەسەلەی شەراکەتی نێوان ھەردوولا پێویستمان بە كۆبوونەوە و گفتوگۆ ھەیە".




K24
Top