دوای سەدان ساڵ ئەشكەوتی میرنشینی سۆران وەك خۆی ماوەتەوە

دوای سەدان ساڵ ئەشكەوتی میرنشینی سۆران وەك خۆی ماوەتەوە
ئەشكەوتە دەسكردەكەی ئاكۆیان، کە سەدان ساڵە لەلایەن میرنشینی سۆرانەوە دروست كراوە، تائێستاش شوێنەوارەكەی وەك سیمبۆلێك ماوەتەوە.



رێكان رواندزی، لێكۆڵینەوەی لەسەر ئەم ئەشكەوتە دەستكردە كردووە و بە (باسنیوز)ی راگەیاند، ئەشكەوتی گەڵی ئاكۆیان لە سنووری شاری رواندز، لە سەردەمی پاشای گەورە میرمحەمەد، میرنشینی سۆراندا دروست كراوە، مێژووی دروستكردنی دەگەڕێتەوە، بۆ ساڵانی 1816 تا 1836 كە رووبەرەكەی 16 مەتر دەبێت و تابڵێی سەرەنجڕاكێش و دەگمەنە".



ئەم ئەشكەوتە دەستكردە، رێڕەوی جۆگەی ئاوی بەسەردا دەڕوات، كە میرنشینی سۆران بۆ دابینكردنی ئاو، لە گەڵی ئاكۆیان بۆ گۆڕی باغی چووە، كە دەكەوێتە دامێنی قەڵاتی ئاكۆیا، ئەم رێڕەوە لە زۆر شوێن ئەكەوێتە ناوەڕاستی بەرزایی چیا بە دانانی بەردێكی زۆر جۆگەلەكە دروست كراوە".



گوتیشی، جێگەی سەرسوڕمانە، توانایەكی بەم شێوەیە لەو كاتدا هەبووبێت، لە پەنای چیا رێڕەوی ئاوی پاك دروست بكرێ، هەروەها مانەوەی ئەم شوێنەوارە گرنگە تا ئێستا، یەكێكی ترە لە دەسكەوتەكانی میرنشینانی سۆران.
bas news-
Top