یاریدەری ئەمینداری گشتیی حزبی بەعس سەردانی قامیشلۆ و حەسەكە دەكات

یاریدەری ئەمینداری گشتیی حزبی بەعس سەردانی قامیشلۆ و حەسەكە دەكات
بەیانی ئەمڕۆ هەینی یاریدەری ئەمینداری گشتیی حزبی بەعسی سووریا لە ڕێگەی فڕۆكەخانەوە گەیشتە شاری قامیشلۆی رۆژئاوای كوردستان، لەلایەن گەورە بەرپرسانی ڕژێمی ئەسەد و بەرپرسانی ئیداریی پەیەدەوە پێشوازی لێ كرا.


هیلال هیلال یاریدەری ئەمینداری گشتیی حزبی بەعسی سووریا لە سەردانەكەیدا دەچێتە هەردوو شاری قامیشلۆ و حەسەكە، لەگەڵ بەرپرسانی پەیەدە كۆدەبێتەوە.


بڕیارە هیلال هیلال سەردانی شاری حەسەكەش بكات، بەگوێرەی لێدوانەكانی پەیەدەش، بڕیارە بەرپرسە باڵاكەی حزبی بەعس لەگەڵ فەرماندە سەربازییەكانی یەپەگە كۆبێتەوە.


بەرپرسانی رژێمی ئەسەد بە ئارەزووی خۆیان هەر كاتێك بیانەوێ سەردانی ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی پەیەدە لە رۆژئاوای كوردستان دەكەن و بە گەرمی و فەرمییەوە پێشوازییان لێ دەكرێت.
bas news-
Top