هەڵواسینی لافیتەیەك لە ئامەد ئاژاوەی لێ دەكەوێتەوە
لەمبارەوە محەمەد ئەکار سەرۆکی لقی ئاکپارتی دەسەڵاتداری توركیا لە ئامەد رایگەیاند لافیتەكە لە دەرەوەی رێنمایی و زانیارییەكانی ئەوان ھەڵواسراوە و ئاگەداری نین، بۆیە رایگەیاند لێکۆڵینەوەی لەسەر دەكەن کە ئایا کێ و بە چ مەبەستێک ئەو لافیتەیەی ھەڵیواسیوە.
محەمەد ئەکار زیاتر گوتی کە بەھۆی ھەڵواسینی ئەو لافیتەیەی پەیوەندیدارە بە شێخ سەعیدی پیران کەسانێک دەیانەوێت بارگژی لەو شارە بھێننە ئاراوە.
ئەکار راشیگەیاند کە ئەوان خۆیان بەدوور دەگرن لەم جۆرە رووداوانە و نایانەوێت ناکۆکی سەرھەڵبدات.
ئەکار جەختیشی لەوە کردەوە کە ھەنگاوی پێویست لە بەرامبەر بەرپرسانی ئەو کارە دەنێن.
bas news-
