بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریای ئیجە ژێرئاو کەوت

بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریای ئیجە ژێرئاو کەوت
ئەمڕۆ هەینی بەھۆی ژێرئاو کەوتنی بەلەمێکی گواستنەوەی پەنابەرانی نایاسایی، حەفت کەس لە دەریای ئیجەدا خنکان.


بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان، بەھۆی ژێرئاو کەوتنی بەلەمێک لە کەناراوەکانی شارۆچکەی کوشئاداسی کە پەنابەرانی بیانی بە نایاسایی هەڵگرتبوو، حەفت کەس خنکان و ھەشت کەسیش رزگار کران.


بەلەمێکی لاستیکی کە ٢٠ پەنابەری بیانی ھەڵگرتبوو، لە کەناراوەکانی شارۆچکەی کوشئاداسی ژێرئاو کەوت.


تیمەکانی سەر بە فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکانی ئەو شارۆچکەیە، کارەکانی رزگارکردن و بەدواگەڕانیان دەستی پێکرد.


تیمەکان تەرمی حەفت کەسی بیانیان دۆزیەوە و ھەشت کەسیشیان رزگار کرد.

راشگەیەنرا کە گەڕان بەدوای پێنج کەسی دیکە بەردەوامە.
bas news-
Top