حەشدی شەعبی لە خورماتوودا دەستی بە رەشبگیری کردووە
(ئەحمەد شێخ لەنگەری) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت، "سەعات 11ـی شەوی رابردوو، مەفرەزەیەكی تیرۆریستانی داعش دزەیان بۆنێو گوندی (چارداخلی) لە شاری خورماتوو کردووە و چونەتە نێو ماڵێك و هەموو ئەندامانی خێزانەكەیان سەربڕیوە. لە كاتێكدا ئەو تیرۆریستانە هەوڵیان داوە لە گوندەكە دەرچن، ئیدی لەگەڵ چەكدارانی حەشدی شەعبی بووەتە شەڕیان، كۆی سەربڕاوەكان و كوژراوانی حەشدی شەعبی (7) كەسە و (11) برینداریشیان هەیە."
بەرپرسی ناوچەی خورماتووی پارتی دەشڵێ، "لەبەرانبەر ئەم هێرشەی داعشدا چەكدارانی حەشدی شەعبی كەوتوونەتە خۆ و لە گەڕەكەكانی (تین و عەسكەری) خورماتوودا دەستیان بە رەشبگیری کردووە و هەر سوننەیەكیان بكەوێتە ژێردەست دەستگیری دەکەن و دەیان کوژن".
kdp-
