کەرکووک؛ دوو گومانلێکراو بە چەک و تەقەمەنییەوە دەستگیر کران
نهقیب (فهرهاد حهمه عهلى) بهڕێوبهرى راگهیاندنى ئاساییشى كهركووك به ماڵپهڕى فهرمیى پارتی دیموكراتى كوردستانـى گوت، شەوی رابردوو هێزەکانمان بە هاوکاری هێزەکانی پۆلیس دوو گومانلێکراویان لە گەڕەکی پەنجا عەلی شاری کەرکووک دەستگیر کرد.
زانیاریشی دا کە دوو گومانلێکراوەکە ژمارەیەکی زۆری چەکوتەقەمەنیان لە نێو ماڵی خۆیاندا حەشاردابوو کە بریتی بوو لە بڕێک مادەی سیفۆڕ، دوو قاعیدەی کاتیوشا، یەک کلاشینکۆف، یەک غەدارە، یەک چەکی (m16)، یەک گوللەی (ئار پی چی) لهگهڵ نارنجۆکی دەستی و، ھەروەھا ژمارەیەک فیشەک، مەخزەن، دەمانچە، کلاشینکۆف، حەربە، نازور، خوده، لاپتوپ و مۆبایل.
ئاماژەیشی دا، لە ئێستادا لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێ بۆ ئەوەی بزانرێ هۆکارچییە کە ئەو چەکوتەقەمەنییە لە نێوماڵیاندا هەیە و دەیانویست چی لێ بکەن.
kdp-
