گەنجێکی کورد لە خۆپیشاندانی ئامەددا کوژرا

گەنجێکی کورد لە خۆپیشاندانی ئامەددا کوژرا
بەپێی هەواڵ و زانیاریی میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، لە خۆپیشاندانی دوێنێی کوردانی ئامەد کە بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە ڕێک خرابوو، گەنجێک بە گوللە کوژراوە.

ئەو گەنجە ناوی (کەمال کۆرکوت) قوتابیی زانکۆ و وبەهرەمەند و ژەنیاری ئامیری ڤیۆلۆن بووە، کە بە گوتەی میدیاکان ئەو گەنجە بەشداری خۆپیشاندانەکان بووە و لایەنگرانی پارتی دیموکراتی گەلان (HDP) دەڵێن "لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە ئازار و ئەشکەنجە دراوە و ڕووت کراوەتەوە و دواتر کوژراوە."

ئەم ڕووداوە لە ئاستی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە شێوەی فراوان بڵاو بووەتەوەو پەرچەکرداری زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە.

هەتا ئێستا هەدەپە بە فەرمی لەم بارەوە هەڵوێستی فەرمی و وردەکاریی ئەم ڕووداوەی بڵاو نەکردووەتەوە.

سەرەڕای بەربەست و گرتنەبەری ڕیوشێنی توندی ئەمنی لە باکووری کوردستان، بەڵام لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە چەند شوێن و بەتایبەت ئامەد ڕێوڕەسمی نەورۆز بەڕێوە چوو.






باسنيوز
Top