جه‌بار یاوه‌ر: هیچ هاووڵاتییه‌كی كوردستانی نه‌چوه‌ته ناو ڕێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه له سنووری پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه، ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی ناوی خۆیان بۆ چوونه ناو ڕیزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی تۆماركردووه، ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش ڕه‌تی ده‌كاته‌وه هیچ هاووڵاتییه‌كی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندی به ڕێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه كرد بێت.
جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له لیدوانێكدا بۆ (باس‌نیوز) ڕای گه‌یاند: "هیچ هاووڵاتییه‌كی هه‌رێمی كوردستان، نه‌چوه‌ته ناو ڕیزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌وه ته‌نها قسه‌ی كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنه".
ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، گوتیشی: "هه‌ر هاووڵاتییه‌ك بچێته ناو ڕیزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، ئێمه ده‌زانین به‌ڵام تائێستا هیچ كه‌سێك نه‌چوه‌ته ناو ڕیزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه".
به‌پێی زانیارییه‌كانی (باس‌نیوز)، له سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیداره‌ی گه‌رمیان، ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی ناوی خۆیان بۆ چوونه نێو ڕیزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی تۆماركردووه، هه‌رهاوڵاتیه‌ك له‌به‌رامبه‌ر تۆماركردنی ناوخۆی بۆ ناو ڕیزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی بڕی ٨٠ هه‌زار دیناری عێراقی لێوه‌رگیراوه.
پێشتر فازیل به‌شاره‌تی به‌رپرسی لقی هه‌ڵه‌بجه‌ی پارتی دیموكراتیی كوردستان، بۆ (باس‌نیوز) ڕای گه‌یاندبوو: "ناو نووسینی گه‌نجان ته‌نها سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیداره‌ی گه‌رمیانی نه‌گرتوه‌ته‌وه، به‌ڵكو له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ش ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی ناوی خۆیان بۆ چوونه نێو ڕێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی تۆماركردووه".
به بۆچوونی فازیل به‌شاره‌تی: "ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی ناوی خۆیان بۆ چوونه ناو ڕێزه‌كانی حه‌شی شه‌عیبی تۆماركردووه، بڕیاری مه‌رگه داویانه، هۆكاری بڕیاره‌كه‌شیان بۆ نه‌بوونی ئیش و كار و قه‌یرانی دارایی و بێ مووچه‌ی ده‌گه‌ڕیته‌وه، چونكه گه‌نج بیری هیچ شتێكی نه‌ماوه ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت له‌كوێ سه‌رچاوه‌یه‌كی دارایی په‌یدا ده‌كات، بۆیه ئه‌وه حاڵه‌تێكی نامۆ و مه‌ترسیداره كه ڕووی له گه‌نجه‌كانی كورد كردووه، پێویسته حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕێگری له‌و كاره بكات".
bas news-
