په‌رله‌مانتارێك: ڕێگه ناده‌ین حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه كوردستانییه‌كان بوونیان هه‌بێت
موحسین سه‌عدون، سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی عێراق بۆ (باس‌نیوز) ڕای گه‌یاند: "ئێمه وه‌كو كورد به ھیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگا ناده‌ین حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان بوونیان ھه‌بێت، ئێستا خه‌ڵكی كورد له ھه‌ندێ شوێن كه بۆ حه‌شدی شه‌عبی ناونووس ده‌كرێن، پێچه‌وانه‌ی یاسایه و به‌گوێره‌ی ڕێككه‌وتنی نێوان ھه‌ولێر و به‌غدا ھیچ ھێزێك بۆی نییه بێته ناوچه كوردستانییه‌كان، چونكه ئه‌و ناوچانه ھێشتا له‌ڕووی یاسا و ده‌ستووریه‌وه یه‌كلا نه‌كراونه‌ته‌وه و ھێزی عێراقی جێگه‌ی نابێته‌وه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "چه‌ندین سكاڵا له‌سه‌ر حه‌شد بۆ به‌غدا هاتووه، چه‌ندین پێشێلكاری و تاوانیان ئه‌نجام داوه".
payamner-
