نێچیرڤان بارزانى هێرشه تیرۆرستییه‌كه‌ى له‌نده‌ن ئیدانه‌ ده‌كات

نێچیرڤان بارزانى هێرشه تیرۆرستییه‌كه‌ى له‌نده‌ن ئیدانه‌ ده‌كات


له‌ په‌یامێكدا به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، هێرشه تیرۆرستییه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى له‌نده‌ن ئیدانه‌ ده‌كات، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تى:



به‌ توندى ئه‌و هێرشه‌ تیرۆرستییه‌ ئیدانه‌ ده‌كه‌م كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ نزیك باڵه‌خانه‌ى په‌رله‌مانى به‌ریتانیا له‌ ناوه‌ڕاستى له‌نده‌ن ئه‌نجام درا. پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ كه‌سوكارى قوربانییان و گه‌ل و حكوومه‌تى به‌ریتانیا ده‌كه‌م، هیواى زووچاكبوونه‌وه‌ بۆ برینداران ده‌خوازم.



گه‌لى كوردستان كه‌ له‌ ڕیزى پێشه‌وه‌ى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆردایه‌، باشتر له‌ ئێش و ئازارى تیرۆر تێده‌گات و ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ گه‌لى شانشینى یه‌كگرتوودا هاوسۆز و هاوخه‌مه‌. ئه‌و هێرشه‌ تێرۆرستییه‌ دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و جیهانى ئازاد به‌ گوڕوتینێكى زیاتر و موكوڕتر له‌ هه‌موو شوێنێك به‌ره‌نگارى تیرۆر ببێته‌وه‌ و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌ماهه‌نگیى زیاتر بكات.



هاوسۆزى و هاوخه‌میمان بۆ كه‌سوكارى قوربانییان و شانشینى یه‌كگرتوو دووپات ده‌كه‌ینه‌وه‌
payamner-
Top