بەرپرسی مەلەفی سووریا لە نووسینگەی مێرکل پشتگیری بۆ ئەنەکەسە دەربڕی

بەرپرسی مەلەفی سووریا لە نووسینگەی مێرکل پشتگیری بۆ ئەنەکەسە دەربڕی
ئەندامی لیژنەی پێوەندییەکانی دەرەوەی ئەنەکەسە دەڵێ، بەرپرسی مەلەفی سووریا لە نووسینگەی (ئەنگێلا مێرکل) پشتگیری بۆ ئەنەکەسە دەربڕی و، بە پێویستیان زانی کە پێشمەرگەی رۆژ بگەڕێنەوە رۆژئاوای کوردستان.

(سیامەند حاجۆ)، ئەندامی لیژنەی پێوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی نشتیمانی کورد-سووریا (ئەنەکەسە)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت:'' دوێنێ لەگەڵ بەرپرسی مەلەفی سووریا لە نووسینگەی راوێژکاری ئەلمانیا (ئەنگێلا مێرکل) کۆ بووینەوە و تێیدا پرسی رۆژئاوای کوردستان تاوتوو کرا و ئەوانیش بە فەرمیی پشتگیریان بۆ ئەنەکەسە و گەڕانەوەی پێشمەرگەی رۆژ بۆ رۆژئاوای کوردستان دەربڕێ.

دەشڵێ، نووسینگەی ئەنەکەسە لە ئەڵمانیا پێوەست بەو رەفتارە نامرۆیانەی پەکەکە بەرانبەر بە کوردانی رۆژئاوای کوردستان کردوویەتی لە دەستگیرکردنی ئەندامانی ئەنەکەسە و سووتاندنی بارەگاکان و رفاندن و کوشتنی خەڵک و جۆرەها تاوانی دیکە، بەنامەیەک رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و وڵاتانی جیهانی ئاگادار کردووەتەوە و ئەڵمانیش بە فەرمیی پشتگیری بۆ ئەنەکەسە دەربڕیوە و ئاگادارن لەو رەفتارانەی کە پەکەکە لە رۆژئاوای کوردستان دەیکات.

گوتیشی، تادێ وڵاتانی جیهان لەوە تێدەگەن کە پەکەکە وەک گروپێکی میلیتاری رەفتار دەکات و پێشێلی مافی مرۆڤ دەکات، هەروەها پەکەکە رۆژئاوای کوردستانیان کردووە بە زیندان بۆ ئەندامانی ئەنەکەسە و خەڵکی بەکوشت دەدەن.


kdp-
Top