پۆلیسی گه‌رمیان ده‌كه‌وێته حاڵه‌تى ئاماده‌باشییه‌وه
له ڕاگه‌یه‌نراوێكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی گه‌رمیان هاتووه "به‌پێى پێشبینییه‌كانى كه‌شناسی گه‌رمیان، له دوو ڕۆژى داهاتوودا ئه‌گه‌رى باران بارینى به‌خوڕ له سنوورى گه‌رمیان ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش مه‌ترسی درووست بوونى لافاوى لێده‌كرێت، بۆیه به فه‌رمانى به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسی گه‌رمیان هێزه‌كانى پۆلیسی گه‌رمیان خراوه‌ته حاڵه‌تى ئاماده‌باشییه‌وه بۆ به‌هاناوه‌چوونى هاووڵاتیان له‌كاتى پێویستدا".
پۆلیسی گه‌رمیان داوا له دانیشتووانی ناوچه‌كه ده‌كات له ئه‌گه‌رى درووستبوونى لافاودا له‌كاتى بوونى هه‌ر حاڵه‌تێكى نه‌خوازراو له ڕێگه‌ى ژماره 104 ه‌وه ئاگاداریان بكه‌نه‌وه.
پێشتر ئیداره‌ى گه‌رمیان له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا داواى له هاووڵاتیان كردبوو له ڕۆژانى پێنج شه‌ممه و هه‌ینى دا سه‌ردانى شوێنه گه‌شتیارییه‌كان نه‌كه‌ن به‌هۆى مه‌ترسی درووستبوونى لافاوه‌وه.
باس‌نیوز
