كه‌شناسیی سلێمانى: سبه‌ی شه‌پۆلێكى بارانبارینى به‌هێز شارى سلێمانى ده‌گرێته‌وه
دارا حه‌سه‌ن، به‌ڕێوبه‌رى كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه زانى پارێزگاى سلێمانى، له‌لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند:" سبه‌ی هه‌ینى شه‌پۆلێكى بارانبارینى به‌هێز سنوورى پارێزگاى سلێمانى و ده‌رووبه‌رى ده‌گرێته‌وه و كه‌ش و هه‌واى سلێمانى سه‌قامگیر نابێت، چونكه ئه‌و شه‌پۆلى باران بارینه تاوه‌كو 27 مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت".
ئاماژه‌ى به‌ئه‌وه‌شكرد كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ى باران ده‌بارێت و ئاسمان هه‌ور ده‌بێت، هاوكات به‌هۆى نزمه پاڵه په‌ستۆیه‌كى به‌هێزه‌وه، شه‌پۆلێكى به‌فر بارین ناوچه‌شاخاوییه‌كانى شارى سلێمانى و ده‌رووبه‌رى ده‌گرێته‌وه.
باس‌نیوز
