كوردستان بەشداری لە كۆبوونەوەی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش دەكات

كوردستان بەشداری لە كۆبوونەوەی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش دەكات
بڕیارە ئەمڕۆ ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، بە ئامادەبوونی نوێنەری كوردستان لە واشنتۆن كۆببێتەوە..

كۆبوونەوەی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بە ئامادەبوونی نوێنەری 68 وڵات لە واشنتن بەڕێوە دەچێت و ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت، كە ھەریەك لە ناتۆ و چەند رێكخراوێكی دیكەش بەشدار دەبن.

كۆبوونەوەكە لەسەر بانگھێشتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكایە و سەرۆك وەزیرانی عێراق و شاندێكی یاوەری بەشداری تیادا دەكەن، كە لە نێو شاندەكەدا فوئاد حوسێن، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی كوردستان بەشدارە و نوێنەرایەتی كوردستان دەكات.

ئامانجی سەرەکی کۆبوونەوەکە گفتوگۆ کردنە لەبارەی ھەنگاوەکانی داھاتووی شەڕی دژی داعش لە عێراق و سووریا و نەھێشتنی ھەڕەشەکانی داعش لە رۆژئاوا و ھاوکاریکردنی کوردستان و عێراق لەرووی ئابووریی و مرۆییەوە.



xor
Top