گه‌رمیان.. له دوو ڕۆژى نه‌ورۆزدا 400 نه‌خۆش به‌هۆكارى جیاواز گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه
لێپرسراوى به‌شى فریاكه‌وتنى نه‌خۆشخانه‌ى شه‌هید هه‌ژار له قه‌زاى كه‌لار ئاشكراى كرد، ته‌نیا له دوو ڕۆژى سه‌ره‌تاى جه‌ژنى نه‌ورۆزدا 400 نه‌خۆش به هۆكارى جیاجیا گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه.
ئارام ئه‌حمه‌د، لێپرسراوى به‌شى فریاكه‌وتنى نه‌خۆشخانه‌ى شه‌هید هه‌ژار له قه‌زاى كه‌لار به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند: " ته‌نیا له دوو ڕۆژى سه‌ره‌تاى جه‌ژنى نه‌ورۆزدا 400 نه‌خۆش به هۆكارى جیا جیا گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه".
گوتیشى: "له ناو ئه‌و هاووڵاتییانه‌دا چه‌ند حاڵه‌تێكى جیاواز هه‌بوون ئه‌وانیش بریتین له، 5 حاڵه‌تى نه‌وت خواردن، كه 4 له‌و كه‌سانه‌ى نه‌وتیان خواردووه منداڵ بوون و یه‌كێكیان پێگه‌یشتوو بووه، هه‌روه‌ها یه‌ك ڕووداوى هاتوچۆ، یه‌ك ڕووداوى ده‌رمان خواردن، یه‌ك ڕووداوى پێكدادانى پاسكیل هه‌بووه".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، هیچ حاڵه‌تێكى گیان له‌ده‌ست دان به‌هۆ ئه‌و ڕووداوانه‌وه تۆمار نه‌كراوه، سه‌رجه‌م نه‌خۆشه‌كان دواى چاره‌سه‌ر پێویست گه‌ڕاونه‌ته‌وه ماڵه‌وه.
bas news-
