گه‌رمیان: ئه‌گه‌ری لافاو له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك به‌هۆ بارانبارینه‌وه له ئارادایه
ئیداره‌ى گه‌رمیان هۆشدارى ده‌داته هاووڵاتییانى ناوچه‌كه و ئاشكراى ده‌كات، مه‌ترسى لافاو به‌هۆى بارانباریینه‌وه له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك له ده‌بێـت.
ئیداره‌ى گه‌رمیان له بڵاوكراوه‌یه‌كدا ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، داوا له هاووڵاتییانى سنووره‌كه ده‌كه‌ین، كه تا 2 ڕۆژى داهاتوو نه‌چن بۆ سه‌یران و گه‌شت، چونكه به پێی پێشبینیه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمى كوردستان، شه‌پۆلێكى باران بارین ڕوو له ناوچه‌كانى ئیداره‌ى گه‌رمیان ده‌كات، به‌و هۆیه‌شه‌وه ئه‌گه‌رى ڕوودانى لافاو ده‌بێت.
ئیداره‌ى گه‌رمیان داواش له هاووڵاتییان ده‌كات، به مه‌به‌ستى سه‌لامه‌تیان پێویسته، له ڕۆژانى پێنج شه‌ممه و هه‌ینى واته 23 و 24.3.2017 له‌ماڵه‌كانى خۆیان بمێننه‌وه و نه‌چنه ده‌ره‌وه.
bas news-
