سەرۆكایەتیی کوردستان ئیدانەی هێرشە تیرۆریستییەكەی شاری لەندەنی بریتانیا دەكات
زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو كردەوە تیرۆریستییە دەكەین كە ژیان و ئاسوودەیی هاووڵاتیانی كردووەتە ئامانج. لە هەمانكاتیشدا سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانیانی ئەو هێرشە دەكەین و هیوای چاكبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین.
سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
22ـی 3ـی 2017
