نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە ھەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک نیگەرانه

نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە ھەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک نیگەرانه


رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، "ھەڵکردنی ئاڵای ھەرێمی کوردستانی عێراق لەسەر ھەموو دامەزراوە حکوومییەکانی شاری کەرکووک، مایەی نیگەرانییە."



لە روونکردنەوەیەکدا کە لەلایەن نێردەی ھاوکاریی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ عێراق، بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە، بەپێی دەستوور، کەرکووک لەچوارچێوەی ئەو ناوچانەدایە کە حکوومەتی ناوەندی عێراق دەسەڵاتی بەسەریدا ھەیە و پێویستە جگە لە ئاڵای عێراق، ھیچ ئاڵایەکی دیکەی تێدا ھەڵنەکرێت.



روونکردنەوەکە ھۆشداریی داوە لەوەی ئەو ھەنگاوە تاکلایەنانە، ئاشتی و پێکەوەیی نێوان پێکھاتە ئایینی و نەژادییەکانی عێراق دەخاتە مەترسییەوە و ئاماژەی بەوەکردووە ھەڵدانی ئاڵای ھەرێمی کوردستانی عێراق لەسەر دامەزراوە حکوومییەکانی شاری کەرکووک، مایەی نیگەرانییە.
payamner-
Top